دادپزیشکیی کرماشان: لە 10 مانگدا 488 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

19-02-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە 10 مانگی رابردوودا 488 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2025 بێهتاش خانی ئاباد، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیانە، لەو 10 مانگەدا 9875 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون، کە 3037 ژن و 6838 پیاو بوون کە بەراورد بە ساڵی پار 9598 کەس زیادی کردووە.
 
بێهتاش خانی ئاباد ئاماژەی بەوەش کرد، "زۆربەی ئەوانەی لە رووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن، سەر و ملیان بریندار دەبێت."
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری ئێران، لە سێ ساڵدا 54 هەزار کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە