هاتووچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە سزای سەرپێچی رزگاریان نابێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیێنێت، سەرەڕای کارانەکردنی سەکۆی ئەلیکترۆنیی هاوبەش لەگەڵ بەغدا، بەڵام هیچ ئۆتۆمبێلێکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە سزای سەرپێچییەکانیان لە سنووری هەولێر دەربازیان نابێت.
 
عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەر ئۆتۆمبێلێک سەرپێچی لە تیژڕۆیی یان هەر سەرپێچییەکی دیکەی هاتووچۆ لە سنوورەکەمان بکات تۆمار دەکرێت، ئەگەر تابلۆکەی هەرێمی کوردستان بێ، یان پارێزگاکانی دیکەی عێراق یان بیانی".
 
عەقید هێمن گوتی: "ئەوانەی تابلۆیان نێوەڕاست و خوارووی عێراقە لە سزا دەربازیان نابێت و لەگەڵ تابلۆی هەولێر جیاوازییان نییە، راستە پەڕاویان لە هەولێر نییە، بەڵام لەکاتێکدا دەکەونە مەفرەزەکانی هاتووچۆوە بەهۆی سەرپێچییەکەوە، داوای پاکانەیان لێدەکرێ کە لە هاتووچۆی هەولێرە و ئەو کاتە هەموو سزاکانیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".
 
بڕیاربوو سەکۆی ئەلیکترۆنی لەنێوان هاتووچۆکانی هەرێمی کورستان و عێراق کارا بکرێت و زانیاری لەسەر تابلۆکانی یەکتر و سزادان و پێبژاردەکان بدەنە یەکتر، بەڵام وەکو گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر باسی دەکات، تاوەکو ئەمڕۆ نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوی گۆپتەپە

چەمچەماڵ هاوینی داهاتووش بێ ئاو دەبێ؛ کەی پڕۆژەی ئاوەکە تەواو دەبێت؟

ئەم هاوینەش بێ ئاوی یەخەی دانیشتووانی قەزای چەمچەماڵ دەگرێتەوە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی قەزاکە دەڵێت، 30%ـی پڕۆژەی ئاوی قەزاکەیان تەواو کراوە و پێویستیان بە خەرجکردنی پارەیە.