ئەمڕۆ لە وان و ئیستەنبووڵ میتینگی نەورۆز ساز دەکرێ

19-03-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو- هەولێر

لە چوارچێوەی بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵ کە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراسی - دەتەکە، پارتی هەرێمە دیموکراتەکان - دەبەپە و تەڤگەری ژنانی ئازاد - تەژا راگەیێندراوە، ئەمڕۆ لە شاری وانی باکووری کوردستان و ئیستەنبووڵی تورکیا میتینگی نەورۆز ساز دەکرێ. 
 
میتنگی وان کاژێر 10:00 ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئاداری 2023 لە نزیک قەڵای دێرینی وان دەستپێدەکات. 
 
میتینگی ئیستەنبووڵ کاژێر 11:00 لە ناوچەی میتنگی یەنکاپی دەستپێدەکات. 
 
چالاکییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لەژێر درووشمی "هەموو شوێنێک نەورۆز؛ هەمیشە ئازادی" و "بە ئاگری نەورۆزەوە بەرەو ئازادی" رێکدەخرێن. سەرەتا یادی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مەڕەش گیانیان لەدەستدا. 
 
چالاکییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا لە 43 گۆڕەپاندا ئەنجام دەدرێن کە لە 23 شار و 20 شارۆچکە دەبن. 
 
یەکەم چالاکیی نەورۆز، رۆژی چوارشەممە 15ی ئادار لە شارۆچکەی شەمزینان سەربە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان دەستیپێکرد و بە ئاهەنگە گەورەکەی ئامەد لە 21ی ئادار کۆتاییدێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

راوێژکارێکی سوودانی: لە 20 رۆژى داهاتوودا پرسی پۆستى پارێزگارى کەرکووک یەکلادەبێتەوە

ئەندامێکى تورکمانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو لەبارەى پرسی پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی شارەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە. راوێژکارێکى سوودانییش دەڵێت، لە 20 رۆژى داهاتوودا پۆستى پارێزگار یەکلادەکرێتەوە