کوردستان
وێنەیەکی ئەرشیڤیی کاتی هەڵگرتنی مەشخەڵ بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێ، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سێ رۆژ پشووی راگەیاند، پشوو لە رۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئادار دەستپێدەکات و تاوەکو 24ـی ئادار بەردەوام دەبێت.
ئەورۆزی ئەمساڵ (2724)ـی کوردی دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە واتا پشووەکانی نەورۆز دەکەونە رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە، و بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەت، پشووەکان تاوەکو رۆژی 24ـی مانگ بەردەوام دەبن.
نەورۆزی ئەمساڵ جگە لەوەی لە نێو مانگی رەمەزاندایە، هەروەها لەکاتێکیشدایە کە کەشوهەوا نالەبارە و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ