بەڕێوەبەری پەروەردەی مەڕەش دەستی لەکار کێشایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای هێرشە چەکدارییەکەی قوتابییەک بۆ سەر قوتابخانەیەکی ناوەندیی لە مەڕەش، کە بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای مەڕەشـی باکووری کوردستان، دەستی لەکار کێشایەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە 19 ـی نیسانی 2026، ئەرھان بایدور، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای مەڕەش، کە بەهۆی کەموکوڕیی ئەمنی لەنێو قوتابخانەکاندا رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەوە، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە. 
 
رۆژی چوارشەممە 15ـی نیسان قوتابییەکی پۆلی هەشتی قوتابخانەی ناوەندیی ئایسەل چاڵک بە ناوی عیسا ئاراس مەرسینلی، تەمەن 14 ساڵ، بە پێنج چەک و حەوت فیشەکدانی پڕەوە چووە نێو دوو پۆلی قوتابییانی پۆلی پێنج و دەستڕێژی لێکردن.
 
لە هێرشەکەدا مامۆستایەک و 9 قوتابی کوژران و 19 ـی دیکەش برینداربوون. 
 
رۆژێک پێشتر لە 14ـی نیساندا، لە شارۆچکەی سوێرەگ سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان هێرشکارێکی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی (عومەر کەت) کە پێشتر لە ئامادەیی پیشەیی و تەکنیکیی ئەنادۆڵی ئەحمەد کۆیونجو قوتابی بوو، هێرشی کردە سەر قوتابخانەکە و بە ‌هەڕەمەکی دەستڕێژی گوللـەی لە قوتابی و مامۆستایانی قوتابخانەکە کرد و دواتر خۆی کوشت. 
 
لە ئەنجامی تەقەکردنەکە 16 کەس بریندار بوون کە چوار مامۆستا، 10 قوتابی، کارمەندێكی قوتابخانەکە و پۆلیسێک بوون. 
 
هێرشەکانی سەر قوتابخانەکانی مەڕەش و رووها، لەنێو خەڵک و دامەزراوەکانی پەروەردە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سڤیلدا کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیاندا هێنا و بوونە هۆی شۆکێک لە سەرانسەری باکووری کوردستان و تورکیادا.
 
بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا دوای هێرشەکە رایانگەیاند، بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی قوتابخانەکان نەخشەڕێگەیەکی نوێ ئامادە دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەوشی رێگەوبان لەکاتی باران بارین-سلێمانی

رێگەوبانی سلێمانی: لافاو 10 ملیار دینار زیانی بە رێگەکان گەیاندووە

بەهۆی بارانبارین و لافاوەکانی ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو، تۆڕی رێگەوبانی سنووری پارێزگای سلێمانی زیانی زۆری بەرکەوتووە. بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی سلێمانیش رایدەگەیێنێت، زیانە کەڵەکەبووەکان گەیشتوونەتە 10 ملیار دینار و پلانێکی نوێش بۆ نۆژەنکردنەوەی 49 پڕۆژە بە گوژمەی 19 ملیار دینار پەسندکراوە.