کەشناسی: بارانبارین لە باشووری کوردستان بەردەوام دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانی لە 24 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە لە پارێزگای هەولێر کە 58 ملیمەترە. بەگوێرەی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە باشووری کوردستان بەردەوام دەبێت.
 
بەپێی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا، بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە: هەولێر 6.4 ملیمەتر - سلێمانی 13.3 ملیمەتر - دهۆک 27.1 ملیمەتر و لە کەرکووک 10.4 ملیمەتر باران باریوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، تۆژی یەکشەممە، 19ـی نیسانی 2026 بڵاویکردەوە، "بارانبارین ئەمڕۆ بەردەوام دەبێ. باران بەشێوەی لێزمەباران دەبێ و هەورە برووسکەی لەگەڵدا دەبێت و ئەگەری بارینی تەرزە هەیە".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی رایگەیاند، "سبەی دوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی زیاتر دەبێت، لێزمەبارانی کورتخایەن و هەورە برووسکە دەبێت. لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو دوو پارێزگایە باران بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهارە دەبارێت، هەروەها لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و هەڵەبجە دوای نیوەڕۆ، ئەگەری چەند تاوەبارانێکی کورتخایەن هەیە".
 
بڕی بارانی 24 کاژێری رابردوو
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بارانبارینی 24 کاژێری رابردوو لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر
 
هەولێر 6.4 ملیمەتر، پیرمام 6.9 ملیمەتر، شەمامک 6 ملیمەتر، سۆران 7.2 ملیمەتر، هیران 10 ملیمەتر، خەبات 4.8 ملیمەتر، شەقڵاوە 6.7 ملیمەتر، حاجی ئۆمەران 5.2 ملیمەتر، بارزان 40.4 ملیمەتر، رواندز 8.3 ملیمەتر، مێرگەسۆر 58 ملیمەتر، سیدەکان 9.5 ملیمەتر، چۆمان 9.8 ملیمەتر، خەلیفان 6.2 ملیمەتر، نازەنین 10.7 ملیمەتر، بەنداوی گۆمەسپان 10.5 ملیمەتر و بەنداوی دوین 7 ملیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی 13.3 ملیمەتر، چەمچەماڵ 23.5 ملیمەتر، دووکان 15.8 ملیمەتر، بازیان 17 ملیمەتر، رانیە 19.5 ملیمەتر، قەڵادزێ 24.5 ملیمەتر، ماوەت 22 ملیمەتر، چوارقوڕنە 21.2 ملیمەتر، سەرکەپکان 12.5 ملیمەتر، دەربەندیخان 5 ملیمەتر، پێنجوێن 25.5 ملیمەتر، ئاغجەلەر 25 ملیمەتر، سەنگاو 9 ملیمەتر، چوارتا 34.5 ملیمەتر، یاخسەمەر 23.2 ملیمەتر، سەیدسادق 14 ملیمەتر، بەرزنجە 19.4 ملیمەتر، قەرەداغ 17.5 ملیمەتر، قڕگە 10 ملیمەتر، تەکیە 23.9 ملیمەتر و سیتەک 33.6 ملیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک
 
دهۆک 27.1 ملیمەتر، زاخۆ 15.4 ملیمەتر، ئاکرێ 20 ملیمەتر، بامەڕنی 46 ملیمەتر، مانگێش 29 ملیمەتر، کانی ماسێ 33 ملیمەتر، ئامێدی 38 ملیمەتر، بجیل 19 ملیمەتر، گردەسێن 10.5 ملیمەتر، دینارتە 31.5 ملیمەتر، باتوفە 24 ملیمەتر، سەرسنگ 36 ملیمەتر، شێخان 10.5 ملیمەتر، بەردەڕەش 7.6 ملیمەتر، دێرەلووک 56 ملیمەتر، باعەدرێ 11 ملیمەتر، قەسرۆک 13.2 ملیمەتر، چەمانکێ 25 ملیمەتر، زاویتە 31.5 ملیمەتر، سێمێل 22.6 ملیمەتر و شێلادزێ 43 ملیمەتر.
 
پارێزگای کەرکووک و بەشێکی گەرمیان
 
کەرکووک 10.4 ملیمەتر، کەلار 3.2 ملیمەتر، مەیدان 5.4 ملیمەتر، خانەقین 3.8 ملیمەتر، کفری 3 ملیمەتر، شوان 12 ملیمەتر و تەکیەی جباری 11.8 ملیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
هەڵەبجە 10.1 ملیمەتر، تەوێڵە 21.4 ملیمەتر، خورماڵ 12 ملیمەتر، بیارە 12 ملیمەتر و سیروان 15.5 ملیمەتر.
 
پلەی گەرمای سبەی
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەوشی رێگەوبان لەکاتی باران بارین-سلێمانی

رێگەوبانی سلێمانی: لافاو 10 ملیار دینار زیانی بە رێگەکان گەیاندووە

بەهۆی بارانبارین و لافاوەکانی ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو، تۆڕی رێگەوبانی سنووری پارێزگای سلێمانی زیانی زۆری بەرکەوتووە. بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی سلێمانیش رایدەگەیێنێت، زیانە کەڵەکەبووەکان گەیشتوونەتە 10 ملیار دینار و پلانێکی نوێش بۆ نۆژەنکردنەوەی 49 پڕۆژە بە گوژمەی 19 ملیار دینار پەسندکراوە.