دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سکاڵای عەبدوڵڵا سۆهرابی دژی رووحانی رەتکردەوە

19-05-2021
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سکاڵای پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردی دژی حەسەن رووحانی رەتکردەوە کە بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بە کورد و سوننە لە دژی تۆمارکردبوو.
 
دیوانی باڵای دادوەریی ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە سکاڵاکەدا بەڵگە بۆ سەرپێچیکردنی سەرۆککۆماری ئێران لە بەڵێنەکانی نەخراوەتەڕوو، بۆیە ناتوانن کار لەسەر سکاڵاکە بکەن.
 
عەبدوڵڵا سۆهرابی، چالاکڤانی سیاسی و نوێنەری پێشووی مەریوان لە پەرلەمانی ئێران لە 14-04-2021 لە دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سکاڵای دژی سەرۆککۆماری ئێران تۆمارکرد و رایگەیاند، رووحانی بەندەکانی ئەو بەیاننامەی جێبەجێ نەکردووە کە ساڵی 2013 و لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەبارەی پابەندی بە مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەکان بڵاویکردەوە.
 
سۆهرابی لەبارەی رەتکردنەوەی سکاڵاکەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ڤیدیۆی قسەکانی رووحانی و دەقی بەیاننامەکە و هەوڵەکانیان لە هەشت ساڵی رابردوودا بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە 33 لاپەڕەدا دراوەتە دادگا، هەموو ئەوانە بەڵگەی تەواو بوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: پڕۆژەکانی ئیفراز دەستیان بە کارکردنەوە کردووە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایدەگەیێنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە، پڕۆژەکانی ئاوی ئیفراز یەک، دوو و سێ لەگەڵ پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر بۆ ماوەی 40 کاژێر لەکار کەوتبوون، بەڵام لە ئێوارەی دوێنێوە کارکردن تێیاندا دەستیپێکردووەتەوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە.