رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی سنووری تەقتەق لەکاتی هەوڵدان بۆ رووخاندنی خانوویەک، بنمیچی خانووەکە بەسەر گەنجێکدا دەڕووخێت و بەهۆیەوە گەنجەکە گیانلەدەست دەدات.
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە، رۆژی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەنجەکە ناوی هەرمان جەعفەر وسووە و تەرمەکەی رەوانەی کۆیە کراوە".
رووداوەکە لە گوندی ئیلنجاغ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە. هەرمان و کەسوکارەکەی هەوڵیانداوە خانوویەکی کۆنیان بڕووخێنن و لەپڕ بنمیچەکەی بەسەر هەرماندا رووخاوە.
هەرمان جەعفەر لەدایکبووی ساڵی 2002ـە. بە گوتەی هاوکار عەلی، سێ مانگ بوو ژیانی هاوژینیی پێکهێنابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ