لە کرماشان دەست بەسەر 20 هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا

19-05-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانی ناحیەی قەسری شیرینی کرماشان، دەست بەسەر بڕێک سووتەمەنیدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، پەیوەندیدار بە دۆسیەکە شەش کەس دەستگیرکراون.
 
مەهدی حاجیان، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی نەهێشتنی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی، دوێنێ یەکشەممە 18-05-2025، تیمەکانیان لەدوای پشکنینێکی ورد لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانی سەر بە ناحیەی قەسری شیرینی پارێزگاکە، دەستیان بەسەر 20 هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گرتووە.
 
بەگوتەی مەهدی حاجیان، بەهای ئەو سووتەمەنییەی دەستی بەسەردا گیراوە زیاتر لە 700 ملیۆن تمەنە کە دەکاتە نزیکەی 10 هەزار دۆلار.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە ئاماژەی بەوە کرد، شەش کەسی پەیوەندیدار بە دۆسیەکە دەستگیرکراون و دەست بەسەر حەوت ئۆتۆمبێلیشدا گیراوە.
 
دەروازەی سنووریی پەروێزخان دەکەوێتە ناحیەی قەسری شیرین لە رۆژئاوای پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەگەڵ قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان هاوسنوورە و ساڵی 2007 بە فەرمی کراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

فڕۆکەخانەی هەولێر: شەوی رابردوو 38 گەشت دواخران

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، شەوی رابردوو بەهۆی تەمەوە 38 گەشت بۆ ئەمڕۆ دواخران. کەشناسێکیش بە رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێ ئەمشەو تەنیا لە دەشتی هەولێر تەم هەبێت."