رووداو دیجیتاڵ
لە حەوت مانگی ئەمساڵدا، 148 هەزار و 349 کەس لە فڕۆکەخانەی مەرەش-ی باکووری کوردستان گەشتی ناوخۆیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی دەوڵەت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی تەممووزی 2023ی فڕۆکەخانەی مەرەشی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، مانگی رابردوو، 19 ھەزار كهس لە فڕۆکەخانەی مەرەش گەشتیان كردووه.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە مانگی تەممووزدا فرۆکەخانەی مەرەش خزمەتگوزاری پێشکێشی 19 ھەزار و 749 سهرنشین کردووە. هەروەها 256 فڕۆکە گەشتیان کردووە. هاوکات 187 تۆن باری کارگۆی هەبووە.
وەک لە ئامارەکەدا هاتووە، لە حەوت مانگی ئەمساڵدا، 148 هەزار و 349 کەس لە رێگەی 2936 فڕۆکە، گەشتیان لە فڕۆکەخانەی مەرەش کردووە. هەر لەم ماوەیەدا 1228 تۆن کەلوپەلیان بە فڕۆکەکانی کارگۆ بارکردووە.
فڕۆکەخانەی مەرەش، ساڵی 1996 دامەزرا. فڕۆکەخانەکە لە ساڵانی 2016-2019 بەهۆی سەرلەنوێ نۆژەنکردن و فراوانکردنییەوە، داخرا. لە بوومەلەرزەکانی 6ی شوباتدا زیانی پێگەیشت و بۆ جاری دووەم نۆژەنکرایەوە. 11 کم لە سەنتەری شار دوورە.
لە سەرانسەری تورکیادا 62 فڕۆکەخانەی سڤیل هەن، کە 17یان لە باکووری کوردستانن و فڕۆکەخانەکانی ئامەد، خارپێت، ئەرزەڕۆم، دیلۆک، قەرس، مەلەتێ، سێواس، رووها و وان نێودەوڵەتین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ