رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە فەرەنسا دەکات بە بۆنەی گیان لەدەستدانی سەربازێکی وڵاتەکە لە شاری هەولێر.
رۆژی شەممە، 19ـی ئابی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا گوتی، "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى (باپتایز کاوشۆت) ده‌كه‌م كه له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا له ئه‌ركدا بوو و به داخه‌وه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له رووداوێكى هاتوچۆدا گيانى له‌ده‌ستدا."
درەنگی شەوی هەینی، 18-8-2023، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، سەربازێکی فەرەنسی لە کاتی ئەرکێکی مەشقکردندا لەگەڵ هێزەکانی عێراق تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و گیانی لەدەستداوە. سەرۆکی فەرەنسا گوتی، "بە پەژارەیەکی قووڵەوە مردنی باپتایز کاوشۆتیان لە عێراق بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە پێ راگەیاندم".
نێچیرڤان بارزانی لەو بارەیەوە دەڵێت، "له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هه‌وخه‌مى خانه‌واده‌كه‌يان و سه‌رۆك ماكرۆن و گه‌ل و حكومه‌تى فه‌ره‌نسام. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ هاوكاره‌كه‌ى ده‌خوازم كه له هه‌مان رووداودا بريندار بووه."
فەرەنسا بە هەزار سەرباز لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و سووریا بەشداربوو. لە ساڵی 2014ـەوە هەزار و 459 هێرشی ئاسمانیی لە عێراق و سووریا کردووە، دوو هەزار و 251 ئامانجی داعشی تێکشکاندووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "گه‌لى كوردستان به رێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى هێزه سه‌ربازييه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ڕوانێت كه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تيرۆر، پشتگيرى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و تا ئێستاش له ئه‌ركدان."
فەرەنسا لەدوای تێکشکاندنی خەلافەتی داعش‌یش 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە رزگارکراوەکان و سەقامگیرکردنیان تەرخانکردووە، لەوانەش 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ شاری موسڵ.
وڵاتە ئەوروپییەکە، هەروەها مەشق و راهێنانی بە 10 هەزار سەربازی عێراقی و پێشمەرگە کردووە. ئەوە جگە لەوەی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ سووریا تەرخانکردووە. 45 ملیۆن یۆرۆ لەوانەش بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بووە.
لە ئەیلوولی 2014دا فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی ئەو کاتی فەرەنسا سەردانی هەولێری کرد و ئابی 2021یش ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ