پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئیلام: بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم ساڵ 1200 هێکتار دارستان سووتاوە

19-08-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری فەرماندەی یەکەی پاراستنی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە سەرەتای بەهاری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام لانیکەم هەزار و 200 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئابی 2025 موحسین وەتەنی، جێگری فەرماندەی یەکەی پاراستنی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە پار ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام کەمتر بووە، لە ماوەی 5 مانگدا 44 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نێو دارستانەکانی پارێزگاکە تۆمار کراون و بەهۆیەوە لانیکەم هەزار و 200 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە.
 
موحسین وەتەنی گوتی، 95%ی ئاگرکەوتنەوە لە نێو دارستانەکان و سرووشتدا هۆکاری مرۆڤی لە پشتە کە بەشێکیان بەهۆی کەمتەرخەمی هاووڵاتییانە و بەشێکی دیکەش بە ئەنقەست ئاگر لە دارستانەکان بەردەدەن.
 
بە گوتەی وەتەنی، بەشێکی ئاگرکەوتنەوەکان لە پارێزگای ئیلام بەهۆی ناکۆکییە ئەتنیکی و خێڵەکییەکانەوەیە کە بە ئەنقەست ئاگر لە دارستانەکان بەردەدەن و دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە سرووشت و ژینگەی ناوچەکە.
 
جێگری فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئیلام هەروەها دەڵێت، لەسەر ئاستی پارێزگاکە 97 ناوچەی قەیراناویان دەستنیشان کردووە و ئەو ناوچانە بە هۆی ئەوەی سەیرانگەن یان تۆپۆگرافیای ناڕێکیان هەیە، زیاتر مەترسیان لەسەرە.
 
رووبەری پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن هێکتارە، کە یەک ملیۆن و 700 هەزار هێکتاری دارستان و لەوەڕگەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شەقامێکی جەلەولا. وێنە: رووداو

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: گۆڕانکاریی دیمۆگرافیا و بەعەرەبکردن لە سنووری مادەی 140 دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆمەڵێک داتا و زانیاری لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە و حکومەتی عێراق بە "گۆڕینی دیمۆگرافیا و بەعەرەبکردن" تۆمەتبار دەکات. سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێ: "لەو ناوچەیە رێژەی کورد بەشێوەی مەترسیدار دابەزیوە".