رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاژێر 1:10 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19-11-2023 جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر.
هەر لەوبارەیەوە چەند هاونیشتمانییەک لە هەریر پەیوەندییان بە تۆڕی میدیایی رووداوەوە کرد و باسیان لەوە کرد، کاژێر 1:10 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێزیان بیستووە.
گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە موقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، رۆژی یەکشەممە 19-11-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بنکەی سەربازیی هەریریان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج و راستەوخۆش ئامانجەکەیان پێکاوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن، لە 17ی تشرینی یەکەمەوە 61 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و بەهۆی ئەو هێرشانەوە 58 سەربازیان بە سووکی بریندار بوون، بەڵام ئێستا سەرجەمیان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکی خۆیان.
پێنتاگۆن دەڵێت، 33 لەو هێرشانە لە سووریا بوون و 28ەکەی دیکە لە عێراق بوون، بۆ سەرجەم هێرشەکانیش ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تۆمەتبار کردووە کە ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە.
لە بەرامبەر ئەو هێرشانەش، سوپای ئەمریکا سێ جار بنکە و پێگەی ئەو گرووپە چەکدارانەی لەنێو سووریا کردووەتە ئامانج و بەگوێرەی راگەیێندراوەکانی پێنتاگۆن، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە، زیانی گەورە بەو گرووپە چەکدارانە کەوتووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ