رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل کەسێکی کوشت و کەسێکی دیکەی بریندار کرد، خۆی رادەستی پۆلیس کرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
رۆژی 17-12-2022 لە قەزای خەبات، بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێل، دەمەقاڵێ لەنێوان دوو کەس دروستدەبێت و دواتر دەبێتە شەڕیان، لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و کەسێکی دیکەش بریندار دەبێت.
ئەو هاونیشتیمانییەی گیانی لەدەستدا ناوی (رێباز حەیدەر رەمەزان)ە، تەمەن 22 ساڵە. هاووڵاتییەکی دیکەش لەو رووداوە بەناوی فەرهاد ئەحمەد، تەمەن 45 ساڵ بریندار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 19-12-2022، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت، دوێنێ شەو کاژێر 11:30ی خوولەک، تۆمەتبار (ک. ش. چ) خۆی رادەستی هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کردووە.
بە گوتەی هۆگر عەزیز، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە بۆئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ