رووداو دیجیتاڵ
بازرگانانی سێو لە ورمێ نیگەرانن لەوەی نزیکەی یەک ملیۆن تۆن سێویان لە ساردخانەکان ماونەتەوە و نەفرۆشراون.
بەرهەمهێنانی سێو لە ورمێ هەلیکاری بۆ 230 هەزار کەس رەخساندووە، ئەوەش وایکردووە بەشێک لە بازرگانانی ئەو میوەیە، باخەکان بە کرێ بگرن بەهیوای داهاتێک لە وەرزی رنینەوە و بەبازاڕکردنی، بەڵام ئەم ساڵ تێچووی ئەو کارە جگە لە زیان هیچی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.
هەناردەی سێوی ورمێ بۆ وڵاتانی عێراق، هیندستان، پاکستان، ئۆزبەکستان و وڵاتانی دراوسێی ئێران یەک لە رێگەکانی بازاڕی ئەو میوەیە؛ بەڵام ئەم ساڵ باجی هەناردەکەی بۆ هەندێک لەو وڵاتانە، بۆ هەر کۆنتێنەرێک 400 ملیۆن تمەنی دەوێت، ئەوەش جگە لەو تێچووانەی دیکەی بۆ بازرگانان.
هەناردەی سێوی ورمێ بۆ وڵاتان، ساڵانە نزیکەی دوو ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی پارەی بۆ ئێران هەیە؛ بەڵام سوودی ئەو ئاڵوگۆڕی پارەیە پشكێکی کەمی بەر دانیشتووانی پارێزگاکە دەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ