سی پی تی: تورکیا لە سێ رۆژدا 97 هێرش و بۆردوومانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە

20-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی سی پی تیی ئەمریکی، لە سێ رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا 97 جار هێرش و بۆردوومانی سنووری پارێزگای دهۆکی کردووە. بەرپرسێکی رێکخراوەکە دەڵێت، قوربانیی سڤیل نییە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)ـی ئەمریکی، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، "لە کاژێر 19:50 خولەکی ئێوارەی دوێنێ هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا بەچڕی هێرشیان کردە سەر گەلی مێوین لە چیای مەتین لە سنووری گوندەکانی بەلاڤە و گوهەرزێ لە قەزای ئامێدی".
 
سی پی تی کە بەشێوەی مەیدانی بەدواداچوون بۆ هێرشی سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە دەکات، دەڵێت، "هەر دوێنی کاژێر 22:32، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا پێنج جار جار بۆردوومانی هەمان شوێنیان کردووەتەوە".
 
بەگوێرەی ئاماری ئەو رێکخراوە، لە سێ رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا زیاتر لە 97 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر چیا و گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک ئەنجامداوە.
 
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانیی رێکخراوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە هێرشەکانی سێ رۆژی رابردوودا تاوەکو ئێستا هەبوونی هیچ قوربانییەکمان بۆ پشتڕاستنەکراوەتەوە".
 
کامەران عوسمان ئاژەی بەوەشکرد، لە مانگی ئاداردا، "سوپای تورکیا 118 هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".
 
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکە، لە مانگی ئاداردا، سوپای تورکیا 55 هێرشی بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و 51 هێرشی بۆ سەر سنووری پارێزگای دهۆک و 12 هێرشیشی بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە.
 
کامەران عوسمان گوتیشی، "تاوەکو ئەمڕۆ سوپای تورکیا زیاتر لە 500 هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام عه‌لیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان.

ئیلهام عەلیێڤ بە فەرمی نێچیرڤان بارزانیی بانگهێشتی ئازەربایجان کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام عه‌لیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.