کەشناسی: شەممە لە هەموو هەرێمی کوردستان باران دەبارێت

19-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی شەممە بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ راشیگەیاندووە، پلەی گەرما 5 بۆ 8 پلە دادەبەزێت.
 
شەوی هەینی 19ـی ئایاری 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەواوە کە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێکردووە، رۆژی شەممە ئەم ناسەقامگیرییە زیاتر دەردەکەوێت؛ شەپۆلێکی باران و هەورە برووسکە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەی گەرما 5 بۆ 8 پلە دادەبەزێت." 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەورە برووسکە لە هەولێر، سلێمانی و هەندێک ناوچەی گەرمیان بەهێزتر دەبێت؛ هاوکات خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
 
کەشناسی ئاماری 12 کاژێری رابردووی بارانبارینی لەو ناوچانە بڵاوکردووەتەوە کە بارانیان تێدا باریوە و ئەمانەی خوارەوەن:
 
دهۆک؛ 1.2 ملیمەتر
زاخۆ؛ 10.2 ملیمەتر
ئامێدی 2.0 ملیمەتر
بامەرنێ 2.6 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران 1.8 ملیمەتر
کانی ماسی 3.4 ملیمەتر
مانگیش 3.2 ملیمەتر
 
هەر بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 26 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 27 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 29 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 35 پلەی سیلیزی 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی پەسندکرا؛ مووچەکانیان دەبێتە ملیۆنێک و 200 هەزار

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ نیشاندا و دۆسیەکانیان بۆ بەغدا دەگوازرێتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانیانی سیاسی دەڵێت، بە پەسندکردنی لەلایەن بەغداوە، مووچەکانیان لە 500 هەزارەوە دەبێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.