رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە. دوای گەڕانەوەی پێنج کاروانی پێشوو، ئێستا ئامادەکاری بۆ بەڕێکردنی شەشەم کاروان دەکرێ.
ئەحمەد هیلالی، جێگری پارێزگاری حەسەکە بە رووداوی راگەیاند، "ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی کاروانێکی دیکەی ئاوارەکانی عەفرین لە ناوچەکانی دێرک و قامشلۆ لە پارێزگای حەسەکەوە بگەڕێنەوە گوند و شارۆچکەکانی خۆیان. ئەم کاروانە زیاتر لە 1500 خێزان لەخۆدەگرێ."
ئەحمەد هیلالی ئاماژەی بەوەش کرد، کاروانەکە بەیانی زوو بەڕێدەکەوێ.
سەبارەت بە دیلەکانیش، ئەحمەد هیلالی بۆ رووداو ئاشکرای کرد، بەر لە جەژنی قوربان دوایین کاروانی شەڕڤانان لای حکومەتی سووریا ئازاد دەکرێن؛ دەربارەی ژمارەشیان، ئەحمەد هیلالی گوتی کە هێشتا روون نییە.
دوێنێ (19ی ئایار)، یەکەم کاروانی ئاوارەکانی عەفرین لە ناوچەی کۆبانی کە لە 600 خێزان پێکهاتبوو، گەیشتنە شاری عەفرین. سەبارەت بە ئامارەکانی گەڕانەوە لە ناوچەی جەزیرە، تاوەکو ئێستا 4 کاروانی دیکە بەم شێوەیە گەڕاونەتەوە سنووری هەرێمی عەفرین:
- 9ی ئادار: 400 خێزان
- 4ی نیسان: 200 خێزان
- 14ی نیسان: 800 خێزان
- 9ی ئایار: نزیکەی 1000 خێزان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ