پارتی و کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە؛ ''جیاوازیمان هەیە، بەڵام کۆدەبینەوە''

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە. فازڵ میرانی دەڵێ، "جیاوازیمان هەیە، بەڵام بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە." عەبدولستار مەجیدیش دەڵێ، "دەمانەوێ ئەو ساردییەی لە نێوانماندا هەبوو، کۆتایی پێبهێنین."
 
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی، "ئێمە و ئەم برادەرانەی کۆمەڵ مێژوویەکی هاوبەش و ئاییندەیەکی هاوبەشمان هەیە. هەرچەندە ماوەیەک بوو کۆنەببووینەوە، بەڵام ئەمڕۆ بڕیارماندا پێکەوە باسی رابردوو، کەموکوڕییەکان و ئاییندەی ئەم هەرێمە بکەین."
 
فازڵ میرانی ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە جیاوازیمان هەیە، بەڵام کۆدەبینەوە. بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و نەتەوەیی ئێمە ئەوەیە کە نەهێڵین نەیارانمان سوود لە خاڵە لاوازەکانمان وەربگرن، چونکە هێزی ئەوان لە بێهێزیی ئێمەدایە."
 
هاوکات عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئامانجی کۆبوونەوەکەی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان گەڕاندەوە و رایگەیاند، "ئەو دۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێ، پێویستی بەوەیە پەیوەندیی نێوان حیزبەکان لە ئاستێکی باشدا بێت."
 
 
عەبدولستار مەجید گوتیشی، "دەبێت دان بەوەدا بنێین کە جۆرێک لە ساردی لە نێوانماندا هەبوو؛ بۆیە ئەمڕۆ هاتین بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندییانە باش بکەینەوە."
 
سەبارەت بە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان، عەبدولستار مەجید باسی لەوە کرد کە سەرەڕای ئەوەی ئەوان بەشدارییان لە پەرلەمان دا نەکردووە، بەڵام پێیان باشە "پەرلەمانێکی کارا و حکومەتێکی کارا" هەبێت کە بتوانێت یاسا دەربکات و لێپرسینەوە بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەرۆک بارزانی لە دوو کاتی جیاوازدا

سەرۆک بارزانی لە 64 ساڵەی بوونی بە پێشمەرگە: پێشمەرگە باڵاترین شانازییە

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە ساڵیادی بە پێشمەرگەبوونیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسی، "سڵاو لە رۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو رێگەیەدا شەهید بوون."