حکومەتی هەرێمی کوردستان: 13 هەزار هاونیشتمانی لە 20 وڵات کێشەی گەڕانەوەیان چارەسەر کرا

20-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 13 هەزار هاونیشتمانی کە لە دەرەوە بەهۆی جەنگەوە نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە، کێشەکانیان چارەسەر کراون و زۆرینەیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و هێڵە ئاسمانییەکان راوەستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکانی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بەشێوەیەکی بەپەلە و ورد دەست پێکرد".
 
حکومەت دەڵێت، 13 هەزار و یەک هاونیشتمانی لە دەرەوە کێشەکانیان چارەسەر کراوە و دەتوانن بگەڕێنەوە، بەشێکیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
 
بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاری گەڕانەوە ئاسان کراوە، ئەوانەی لە دەرەوەن لە نزیکترین کۆنسووڵخانەی تورکیا ڤیزە وەبگرن دەتوانن لە رێگەی ئەو وڵاتەوە بە وشکانیدا بگەڕێنەوە".
 
بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی لە دەرەوە گیریانخواردبوو، سەرەتا هێڵێکی گەرم کارا کرا و دواتر فۆرمێک بۆ پڕکردنەوە راگەیاندرا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتی تورکیا، ڤیزەی سێ رۆژ دەستەبەر کرا بۆ ئەوانەی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هێڵە گەرمەکان بەردەستن و لە دۆخی پێویستیدا دوودڵ نەبن لە پەیوەندیکردن".
 
ئەو وڵاتانەی هاونیشتمانیان تێیدا گیریانخواردبوو و کێشەکانیان چارەسەرکراون زۆرینەیان لە ئێران بوون، پاشان حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە.
 
وڵاتان و ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی کێشەکانیان چارەسەرکراون ئەمانەن:
 
ئێران؛ 5,295
سعودیە؛ 5,135
ئیمارات؛ 412
تورکیا؛ 420
میسر؛ 400
قوبرس؛ 300
جورجیا؛ 290
لوبنان؛ 251
تونس؛ 250
قەتەر؛ 90
ئوردن؛ 36
مالیزیا؛ 34
ئازەربایجان؛ 22
رووسیا؛ 20
سریلانکا؛ 17
تایلاند؛ 13
ئەڵمانیا؛ 6
یۆنان؛ 4
دانیمارک؛ 4
فینلاند؛ 2

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.