رووداو دیجیتاڵ
تەرمی نووسەر و شانۆکار و پێشمەرگەی دێرین، فەتاح خەتاب لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. هاوڕێیەکی دەڵێت: "چەند رۆژێک لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە و کەس نەیزانیوە".
ئەسکەندەر زرار، نووسەر و شاعیر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مامۆستا فەتاح خەتاب بە تەنیا دەژیا، پێدەچێت دوو بۆ چوار رۆژ لەمەوبەر گیانی لەدەستدابێت".
ئەو نووسەرە کە هاوڕێی کۆچکردووە دەڵێت: "فەتاح خەتاب، پێشمەرگەی شاخ، مامۆستا، شانۆکار، نووسەر و وەرگێڕ بوو".
ئەسکەندەر زرار ئاماژەی بەوە کرد: "کەسوکاری کۆچکردوو زۆرینەیان لە دەرەوەی وڵاتن، بۆیە بە تەنیا ژیاوە و درەنگ ئاگاداری گیانلەدەستدانەکەی بووین".
بۆ زانینی هۆکاری مردنەکەی، تەرمی فەتاح خەتاب گەیێندراوەتە دادپزیشکیی هەولێر و بڕیارە دوای رێکارە پزیشکی و یاساییەکان رادەستی کەسوکار و هاوڕێکانی بکرێتەوە.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی کەسنەزان لە هەولێر بەخاک بسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ