پەروەردەی سلێمانی: ئەم ساڵ کامێرای چاودێری لە پاسەکانی هاتووچۆی قوتابییان دەخرێنەکار

20-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بۆ خوێندنی ئەم ساڵ لۆکەیشن و کامێرای چاودێری لە پاسەکانی هاتووچۆی قوتابییان دەخرێنەکار.
 
رۆژی یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، نەژاد عەبدوڵڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ خوێندنی ساڵی 2025-2026، هەموو پاسەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە هاتووچۆ بە قوتابییان دەکەن، لە گشت قۆناخەکانی خوێندن لۆکەیشن و کامێرای چاودێرییان تێدا دادەنرێت و دەخرێنە کار".
 
لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رۆژانە بەشێکی قوتابییان بە پاس هاتووچۆ بە قوتابخانەکان دەکەن. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی گوتی: "بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و رووداوەکانی هاتووچۆ، ئەم بڕیارەمان داوە".
 
بە گوتەی نەژاد عەبدوڵڵا، ئێستا کار لەسەر ئەم بابەتە دەکرێت، تاوەکو مانگی ئەیلوول کارەکانیان تەواو بێت. گوتیشی: "بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش دەخرێنە کار".
 
لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە یەک ملیۆن و 720 هەزار قوتابی لە قوتابخانە حکومییەکان و زیاتر لە 132 هەزار قوتابی لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەخوێنن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.