قومارخانە و شوێنی لەشفرۆشی لە هەولێر هەن؟ پارێزگار وەڵام دەداتەوە

20-08-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هیچ قومارخانە یان شوێنێکی لەشفرۆشی لە پارێزگاکە بە شێوەی فەرمی یان رێگەپێدراو کار ناکەن؛ چونکە بە گوتەی ئەو، ''ئەمە پێچەوانەی یاساکانە و رێکاری تووند بەرامبەر کەسانی لادەر لە یاسا دەگیرێتەبەر.''
 
رۆژی چوارشەممە، 20-08-2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی ئەگەری بوونی ''لەشفرۆش'' یان قومارخانەکان لە پارێزگاکە رایگەیاند، ''لە هەموو جیهاندا کەسانی لادەر لە یاسا هەن، هەولێریش بەدەر نییە لەم بابەتە، بەڵام هیچ قومارخانەیەکی فەرمی، یان شوێنی لەشفرۆشی نییە کە لەلایەن حکومەتەوە رێگەپێدراو بێت، یاساکانی هەرێمی کوردستان و عێراق رێگە بەو بابەتە نادەن.''
 
ئومێد خۆشناو ئاماژەی  زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی هەولێر کرد، کە نزیکەی 350 هەزاریان ئاوارە و پەنابەرن و گوتی، رۆژانە هاتووچۆی هاووڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق بۆ هەولێر بەردەوامە، ''بۆیە بێگومان کاری لادەرانە و بەدەر لە یاساش دەکرێت، بەڵام رێکاری تووند بەرامبەر بکەرانی دەگیرێتەبەر.''
 
بەگوتەی ژمارەیەک لە رۆژنامەڤانان و میدیاکان، لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر، قومارخانە و شوێنی لەشفرۆشی کراونەتەوە. پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە، ''هەندێک لە چالاکڤانان و میدیاکان حەز دەکەن شتێکی لەو شێوەیە هەبێت، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە وا نییە، تەنیا دەیانەوێت بە شتی بێ بنەما کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی هەولێر دابنێن''. 
 
ئومێد خۆشناو گوتی: ''هەر زانیارییەکمان لەسەر قومارخانە یان لەشفرۆشی بەدەست گەیشتووە، دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. داواکاری گشتی لەسەر هێڵە و دوای ئەوەی دۆسیەکەیان لە دادگە یەکلایی بکرێنەوە، بێگومان ئەنجامەکان بە رای گشتی رادەگەیێنرێت.''

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گۆشتفرۆشێک لەنێو بازاڕی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نرخی ئاژەڵ و گۆشت لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە

نرخی ئاژەڵی زیندوو لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە. بەرپرسێکی باڵای پەیوەندیدار هۆکارەکەی دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەش دەکات، پێش بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق لە سووریا و بڕیاری عێراق بۆ قەدەخەی هاوردەکردنی ئاژەڵ لەو وڵاتەوە، هەرێمی کوردستان رێگەی نەداوە ئاژەڵی سووریا هاوردە بکرێت.