قەیرانی ئابووری پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کەمکردووەتەوە

20-09-2025
سینا سۆما
گەنجان چاویان لە قەرزی هاوسەرگیرییە بۆ ئەوەی ژیانی هاوژینی پێکبهێنن.
گەنجان چاویان لە قەرزی هاوسەرگیرییە بۆ ئەوەی ژیانی هاوژینی پێکبهێنن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەمبوونەوەی پێکهێنانی پرۆسەی هاوژینی و بەرزبوونەوەی تەمەنی هاوسەرگیری بووەتە باس و خواستێکی گەرم لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. گەنجان بۆ پێکهێنانی هاوژینی چاویان لە وەرگرتنی قەرزی هاوسەرگیرییە، بەڵام ئەویش بە ئەستەم دەدرێت.
 
سەلام ستودە، پەرلەمانتاری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران رەخنە لە حکومەت دەگرێت و روو لە وەزیری ئابووریی وڵاتەکە دەکات و دەڵێت، "گەنجێک لەم دۆخە خراپە ئابوورییەدا ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، بۆچی قەرزی هاوسەرگیرییەکەی نادەنێ؟، پێویستە قەرزی هاوسەرگیری و قەرزی منداڵبوون لە کاتی خۆی دا بدرێتە ئەو کەسانەی داوای دەکەن و مەرجی وەرگرتنیان هەیە".
 
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی وەرزش و گەنجانی ئێران، 17 ملیۆن گەنج لە ئێران تەمەنیان لە خوار 45 ساڵە سەڵتن و هاوسەرگیریان نەکردووە. بێکاری، دۆخی خراپی ئابووری، گرانبوونی نرخی زێڕ و زیابوونی تێچوو و خەرجییەکانی هاوسەرگیری، بە هۆکاری سەرەکیی کەمبوونی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێن.
 
فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لەم بارەیەوە دەڵێت، "بە گوێرەی ئامارێک کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە راگەیێندراوە، تاوەکو ئێستا 229 هەزار قەرزی هاوسەرگیری بە بەهای 76 تریلیۆن تمەن دراوەتە خەڵک. هەروەها 17 تریلیۆن تمەن بۆ پێدانی 197 هەزار قەرزی منداڵبوون خەرج کراوە."
 
بە پێی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران، زیاتر لە 600 هەزار گەنج لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان چاویان لە وەرگرتنی قەرزی هاوسەرگیرییە، هەروەها زیاتر لە 365 هەزار کەسیش ناویان بۆ وەرگرتنی قەرزی منداڵبوون تۆمار کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسیی عێراق: پێشبینی دەکەین شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە

پێشبینی دەکرێ لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. سەرۆکی بەشی پێشبینیی کەشناسی لە دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، بڕێکی باش باران ببارێ و لە چەند ناوچەیەکیش بەفر ببارێ.