ئەو کەسەی لە ئیستەنبووڵ هاوژین و سێ منداڵەکەی کوشت، گیانی لەدەستدا

20-11-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو کەسەی لە ئیستەنبووڵ بە دەمانچە، هاوژین و سێ منداڵەکەی خۆی کوشت و دواتر لە هەوڵی خۆکوشتنیدا، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. 
 
نیوەشەوی 12ـی تشرینی دووەمی 2023، کەسێک بەناوی ئۆزگور نایمان تەمەن 33 ساڵ، بە دەمانچە، سێڤیلای نایمان-ی هاوژینی، کە تەمەنی 40 ساڵ و منداڵەکانی چنار، هێزدار و بوغرا نایمان لەناو ماڵی خۆیدا لە گەڕەکی حاجی ئەحمەد لە ناوچەی بەیئۆغڵو لە ئیستەنبووڵ کوشت و دواتر لە هەوڵی خۆکوشتنیدا و بەسەختی برینداربوو. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی مانگ، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 
 
بەهۆی دەنگی تەقەوە، دراوسێکانی ئۆزگور نایمان پەیوەندییان بە پۆلیس کردبوو و ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس چووە شوێنی رووداوەکە و دوای شکاندنی دەرگاکە، تەرمی چوار کەس لەناو ماڵەکەدا دۆزرانەوە و ئەویش بەسەختی بریندارببوو. بەخێرایی گواسترایەوە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕدا چارەسەری وەردەگرت و تەندروستیی ناسەقامگیربوو. دوای هەشت رۆژ، ئەویش گیانی لەدەستدا.  
 
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا دەرکەوت، ئۆزگور نایمان نزیکەی کاژێرێک پێش کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پۆستێکی کردبوو. تێیدا ئاماژەی بەوەدا بوو، کە زۆر لە ژیان بێزارە و دونیا شوێنێکی ئارام نییە بۆ ئەوەی مرۆڤ تێیدا بژی و نادادپەروەرییەکی زۆر لە هەموو روویەکەوە هەیە. 
 
لە بەشێکی پۆستەکەیدا نوسیبووی، هیچ کێشەیەکم لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانم نییە، ئەوانم زۆر خۆش دەوێت، بەڵام نامەوێت دوای من ژیانێکی پڕ نەهامەتی بژین بۆیە لەم ژیانە رزگاریان دەکەم و دوای ئەوانیش منیش کۆچی هەمیشەیی دەکەم و خۆم دەکوژم. لەوەش دڵنیابن کە هیچ کێشەیەکی مادی و مەعنەویم لەم ژیانەدا نەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.