گوتەبێژی ئەنەکەسە بۆ رووداو: سەرۆک بارزانی پێیگوتین ئاستەنگەکان لەگەڵ هەسەدە نەهێڵن

21-01-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ئەنەکەسە
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ئەنەکەسە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ گوتەبێژی ئەنەکەسە رایگەیاند، سەرۆک بارزانی پێیگوتوون لەگەڵ هەسەدە هاوکار بن و ئاستەنگەکان نەهێڵن.
 
دوای چەند کاژێرێک لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ سەرۆک بارزانی باسیان لە رۆژەڤی سووریا بەگشتی و پرسی کورد بەتایبەتی کردووە؛ جەختیان لە گرنگیی لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکانی رۆژئاوای کوردستان کردووەتەوە.
 
لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ فەیسەڵ یوسف ئاماژەی بەوە کرد، دیدارەکە باش بەڕێوەچووە و هەردوولا جەختیان لەسەر یەکڕیزی و یەکێتیی کورد کردووەتەوە. گوتیشی، "سەرۆک بارزانی گوتی، بەڕێز مەزڵووم عەبدی لەم بابەتەدا ئەرێنی بوو. هەروەها داوای کرد ئێمەش هاوکار بین و بەربەستەکان نەهێڵین."
 
گوتەبێژی ئەنەکەسە باسی لەوەش کرد، دەبێت دەست بە گفتوگۆ بکەن و دەتوانن میکانیزمێکی دیالۆگ و لێک تێگەیشتن بگرنەبەر، بۆئەوەی کاری زیاتر لە بۆچوونی هاوبەشی سیاسییان بکەن و بگەنە ئەنجام.
 
سەبارەت بەوەی تاوەکو چەند متمانەیان بە دروستکردنی یەکڕیزی لە رۆژئاوای کوردستان هەیە، فەیسەڵ یوسف ئەوەی خستەڕوو، "کەسایەتییەکی وەکو سەرۆک مەسعود بارزانی کە پرۆژەی نەتەوەیی کورد بەڕێوەدەبات، پشتگیریی ئەو یەکڕیزی و یەکهەڵوێستییە دەکات. ئەو پشتیوانییە لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیش سەنگی خۆی هەیە. دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ ئێمە بێ پشتیوانی نین. دەکرێت یەکهەڵوێستی و یەکڕیزیی سیاسیی ئێمە تۆکمە بێت، ئەوەتا لە ئاستی نێودەوڵەتییش ئەمریکا و ئەورووپا، تەنانەت وڵاتانی عەرەبییش پشتیوانیمان دەکەن."
 
سەرۆک بارزانی دوای ئەوەی رۆژی 16-01-2025 لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر کۆبووەوە، رۆژی سێشەممە 21-01-2025 لەگەڵ شاندی ئەنەکەسەش دیداری سازکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.