ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە؛ راگرتنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تاوتوێ دەکات

21-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیاری دادگەی فیدراڵی بۆ راگرتنی کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
 
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك بەڕێوەدەچێت.
 
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بابەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی لە 24-09-2023، تایبەت بە راگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتەڕوو و گفتوگۆ دەکرێت".
 
24ـی ئەیلوولی پار بە بڕیارێکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کارەکانی راگیرا و کەوتووەتە بۆشایی یاساییەوە و تەنیا پارێزگارەکان لەسەر کارەکانیان بەردەوامن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە