ئاری هەرسین: نزیکبوونەوەی یەکێتی و نەوەی نوێ لە ئەفلام کارتۆن دەچێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ پارتی "وەهمە" و هاوپەیمانییەکەیان بە "ئەفلام کارتۆن" دەچووێنێت؛ هۆشداریش دەداتە ئەو دوو لایەنە کە هەر هەنگاوێک بەو ئاراستەیە، هەرێمی کوردستان بەرەو دوو ئیدارەیی و تەنانەت "دوو هەرێم" دەبات.
 
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی، سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ گوتی: "ئەم دانیشتن و قسانەی دەیکەن زیاتر لە ئەفلام کارتۆن دەچێت، مەبەستم تەشهیر نییە، بەڵام نێوانیان زەوی و ئاسمانی فەرقە و وەک ئەوە وایە بە سیحرێک پێکەوە دانیشتبن."
 
ئاری هەرسین گوتی، بیرکردنەوە لە حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بەبێ پارتی "وەهمە" و دەڵێت: "پارتی گەورەترین حیزبی کوردستان و عێراقە، حزووری مێژوویی هەیە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی حیسابی بۆ دەکرێ. هەر لایەنێک پێیوایە بێ پارتی دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت، فەرموون با بچن تاقی بکەنەوە، بەڵام دڵنیام ناتوانن."
 
لەبارەی پێگەی یەکێتی، ئاری هەرسین پێیوایە نابێت یەکێتی سەنگی خۆی بە بوونی خەڵکی دیکە (نەوەی نوێ) پێناسە بکات و گوتەیەکی ساڵانی پێشووی مەلا بەختیار وەبیردەهێنێتەوە کە گوتبووی "یەک کورسیمان هەبێت یان سەد کورسی، ئێمە هەر یەکێتین".
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاری هەرسین گوتی: "ئەگەر کاک شاسوار واقیعی هەرێمی کوردستان و ئەو ئاستەنگە دەرەکییانەی نەخوێندبێتەوە کە رووبەڕووی حوکمڕانی دەبنەوە، ئەوە کارەساتە، چونکە حوکمڕانی بە قسەی راگەیاندن و بەبێ خوێندنەوەی واقیع ناکرێت."
 
بەرپرسی لقی چواری پارتی هۆشداری لە دابەشبوونی هەرێمی کوردستان دەدات، ئەگەر بێتو لایەنەکان بیر لە پێکهێنانی حکومەت بێ حیزبەکەی بکەنەوە و دەڵێت: "ئەگەر ئەوان بیانەوێت لەم دۆخەدا بە تەنیا حکومەت پێکبهێنن، ئەوا دۆخەکە لە دوو ئیدارەییش دەردەچێت و دەبێتە دوو هەرێم. ئەگەر ئەوە رووبدات، ئێرانییەکان گوتەنی 'واوەیلا بە حاڵیان'، چونکە ئەوان دەبنە هۆکاری لەدەستدانی ئەم نیعمەتە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەی مێژوویی و ئەخلاقی و نیشتمانی هەڵدەگرن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."