سانای مام یوسف: تەنیا بەشێک لە قسەکانم لەبارەی هەڵەبجەییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە

21-03-2022
سۆران حوسێن
نیشانەکردن هەڵەبجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەنگی کچە مۆدێلێکی کورد بڵاوکراوەتەوە، کە پشتیوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن سەدام حوسێنەوە دەکات، ئەوەش نیگەرانیی هەڵەبجەییەکانی لێکەوتەوە. سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە رایگەیاند، سکاڵا لە دژی کچە مۆدێلەکە تۆماردەکەن، کچە مۆدێلەکەش دەڵێت تەنیا بەشێک لە قسەکانی بڵاوکراونەتەوە.
 
رۆژی دووشەممە 21-3-2022، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەوان نیگەرانن کە یاسایەک نییە بۆ رێگری لە سووکایەتیکردن بە قوربانیان و گوتی: "وەکو نوێنەری فەرمیی قوربانیانی هەڵەبجە سکاڵای یاسایی دژی هەر کەسێک تۆمار دەکەین، کە سووکایەتیی بە قوربانیان و کەسوکاریان بکات".
 
لوقمان عەبدولقادر ئاماژەی بەوەکرد، ئەوە دووەم جارە لەم مانگەدا "سووکایەتی" بە قوربانیان بکرێت و پێشتر کەسێک گوتبووی وەکو هەڵەبجەییەک "گەردنی سەدام حوسێن ئازاد دەکەم". گوتیشی: "ئێمەش نیگەرانین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەموکورتییەکان، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە هاوتای بکەین بە دەسەڵاتی پێشووی بەعس، یان بە سەدام حوسێندا هەڵبدەین".
 
لە چەند رۆژی رابردوودا تۆمارێکی دەنگی کچە مۆدێلی کورد سانای مام یوسف لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە دەڵێت: "هەڵەبجەیی......، بەس سەدام باشی دەناسین ترش و خوێی کردن ئەو دەستەی خۆشبێت."
 
سانای مام یوسف سەبارەت بەو قسانەی کردوونی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو قسانە زۆرن و ئەو کەسە بۆ دژایەتیکردنی من ئەو بەشەی بڵاوکردووەتەوە، کە بەڕادەیەکی زۆر تووڕەی کردبووم، هەڕەشەی کوشتنی لێکردم و بەناوی هەڵەبجەییەوە قسەی نەشیاوی هێندە پێگوتم هیچ دایک و خوشکێکی هەڵەبجەییش قبوڵی ناکەن".
 
سانای مام یوسف دەڵێت، ئەو کێشەی لەگەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکاندا نییە. دەشڵێت: "داوای لێبووردن لە هەموو هەڵەبجەییەک دەکەم".
 
بەگوتەی خۆی: "کەسانێک هەن کە حیزبێکیشیان لە پشتەوەیە، هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی من ناشیرین بکەن، هەر ئەوەشە بابەتەکەیان هێندە گەورە کرد".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی مافی مرۆڤ: 500 زیندانی چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، 500 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. ''زۆریی سزادراوان، سیستمی چاکسازیی نێو چاکسازییەکانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.''