بافڵ تاڵەبانی بۆ ئۆجەلان: بە زووترین کات دێمە خزمەتت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەیامێکی ڤیدیۆیی لە رێوڕەسمی نەورۆزی ئامەد بەشداری کرد و رایگەیاند، لەم قۆناخە هەستیارەدا یەکڕیزیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە هەموو شتێک گرنگترە.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کە بۆ ئامادەبووانی رێوڕەسمی نەورۆزی 2026 لە شاری ئامەد پێشکێشی کرد، سڵاوی تایبەتی ئاراستەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد.
 
سەرۆکی یەکێتی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو پڕۆسە چارەسەرییە دەربڕی کە ئۆجەلان دەستی پێکردووە و ئاماژەی بەوە کرد: "ئینشاڵڵا بە ئازادی دەتبینم."
 
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
 
"سڵاو هەڤاڵانی ئازیز، سڵاو ئەو منداڵە جوانانەی لەوێ وەستاون، سڵاو هەڤاڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سڵاو سەرۆک.
 
جەژنی نەورۆزتان پیرۆزتان پیرۆزبێت، ئینشەڵڵا هەر لە جەژندا دەبن. لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەی کە گرنگە یەکڕیزی ئێمەیە، یەکڕیزی هەموو کوردە، یەکڕیزی هەر چوار پارچەی کوردستانە. سڵاو و رێزێکی تایبەت بۆ هەموو لایەک کە بەشداربوون لەو پڕۆسە ئاشتییەی کە هەڤاڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیپێکرد. ئینشەڵڵا بە زووترین کات دێمە خزمەتت هەڤاڵ ئاپۆ، ئینشەڵڵا بەرنامەکەت پێکەوە تەواو دەکەین، ئینشەڵڵا بە زووترین کات بە ئازادی دەتبینین.
 
هەمووتان دەزانن کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر بۆ ئێوە بووە، لێرە بەڵێنێکتان پێدەدەم هەر بۆ ئێوە دەبێت و هەر بۆ ئێوە خەبات دەکات. خۆتان دەزانن ئەوەی دەیڵێم جێبەجێی دەکەم، بەڵێن دەدەم بە هەمووتان کە ساڵێکی دیکە بە ڤیدیۆ من نابینن، ساڵێکی تر لە خزمەتتان دا دەبم.
 
هەر بژین و جەژنتان پیرۆزبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئۆجەلان لە ئامەد

پەیامی ئۆجەلان لە نەورۆزی ئامەد: دەرفەتێک هەیە کولتوور و باوەڕەکان بتوانن پێکەوە بژین

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکیدا کە لە نەورۆزی ئامەد خوێندرایەوە رایگەیاند، دەرفەتێک لە ناوچەکەدا هەیە "کولتوور و باوەڕەکان جارێکی دیکە بتوانن پێکەوە بژین؛" ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە دەست ئێمەدایە ژینگەی شەڕ و ئاژاوەگێڕیی کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروست دەبێت، بگۆڕین بۆ باخچەیەکی ئازادیی بۆ هەموو گەلان".