نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپا: هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه‌ مێژووييه‌ گه‌وره‌يه‌ین

21-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس دەنووسێت: ‌"سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و رۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو".
 
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانیس بڵاوکردەوە، دەڵێت، "‏به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه‌، له‌ ناخه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به‌ جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه‌ مێژووييه‌ گه‌وره‌يه‌ین كه‌ ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له‌ شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو".
 
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوون بە نەخۆشی، ئەمڕۆ دووشەممە، 21-04-2025، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵە بە "به‌ خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگييه‌کی قووڵ" دەزانێت و دەڵێت، ‏"ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و رۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له‌ خوای مه‌زن داواکارین گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت".
 
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو. لە 13ـی ئاداری 2013 وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان دیاریکرا.
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، پاپا فره‌نسیس به‌ جه‌سته‌ کۆچی دواییکرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی هه‌میشه‌ به‌ چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌، "بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ 2021، بۆ هه‌میشه‌ زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت".
 
دەقی پەیامە هاوخەمییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
هه‌واڵی كۆچی دوايی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فره‌نسیسم بیست كه‌ سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و رۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو.
 
‏به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه‌، له‌ ناخه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به‌ جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه‌ مێژووييه‌ گه‌وره‌يه‌ین كه‌ ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له‌ شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو.
 
‏ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له‌ خوای مه‌زن داواکارین گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. 
 
‏خوالێخۆشبوو پاپا فره‌نسیس به‌ جه‌سته‌ کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی، هه‌میشه‌ به‌ چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ 2021، بۆ هه‌میشه‌ زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی رێوڕەسم

کوردانی ئەمریکا لە نێو کۆنگرێس رێز لە سیناتۆر لیندزی گراهام دەگرن

وەک رێزێک بۆ پشتیوانییەکانی لە گەلی کورد، ژمارەیەک کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە واشنتن و لە نێو یانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی پێشوازیی تایبەتیان بۆ سێناتۆر لیندزی گراهام رێکخست.