کەسێک بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر مزگەوت و دڕاندنی قورئانی پیرۆز دەستگیرکرا

21-04-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

تۆمەتباری هێرشکردنە سەر مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە شاری هەولێر دەستگیر کرا. گوتەبێژی یەکێتی زانایان دەڵێت: "لە مزگەوتەکەدا قورئانی پیرۆزی دڕاندبوو".
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە هەولێر دەستگیر کرا".
 
درەنگی شەوی 18ـی نیسان، کەسێک چووە مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە هەولێر، کە هەمان کات تەکێی شێخ بەدرەدین زراری تێدایە و کتێبخانەی مزگەوتەکەی شێواند.
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت: "کەسەکە زۆر بێبەزەییانە کتێبخانەی مزگەوتەکەی تێکدابوو؛ کتێبی فڕێدابووە زەوی و دڕاندبووی، لەنێویدا کتێبی قورئانی پیرۆز دڕێندرابوو، دواجار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا".
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێمە وەکو وەزارەتی ئەوقاف سکاڵای یاساییمان دژی تۆمەتبار تۆمار کردووە، ئێستا کە دەستگیرکراوە رادەستی یاسا دەکرێت".
 
بەگوتەی گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان، دواتر هێزە ئەمنییەکان لەبارەی رووداوەکە و هۆکاری رووداوەکە و تۆمەتبارەکەوە زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانا فارقینی، زمانناس و لێکۆڵەر لە ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد

زمانناسێکی ئامەد: قسەکردن بە زمانی کوردی لەنێو گەنجانی باکووری کوردستان رووی لە کەمبوونەوەیە

زانا فارقینی، زمانناس و لێکۆڵەر لە ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رەوشی زمانی کوردی لە باکووری کوردستان باش نییە و ئامارەکان نیشانی دەدەن کە قسەکردن بە زمانی کوردی لەنێو منداڵان و گەنجاندا رووی لە کەمبوونەوەیە، هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی تواندنەوە و قسەنەکردنی دایکان و باوکان بە کوردی لەنێو ماڵدا گەڕاندەوە.