لە چەند گەڕەکێکی وان کێشەی کەمئاوی هەیە

21-06-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماوەی دوو هەفتەیە چەند گەڕەکێکی پارێزگای وانی باکووری کوردستان کێشەی ئاویان هەیە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوەڕۆی وان (VASKI) دەڵێت، کێشەکە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
 
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما بەشێک لە گەڕەکەکانی ناوەندی ئەو پارێزگایە رووبەڕووی کەمئاوی بوونەتەوە. هاونیشتمانییان لە هەوڵی ئەوەدان بزانن کێشەکە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە و داوای چارەسەر دەکەن. هاونیشتمانییان دەڵێن، چەندین جار سکاڵای خۆیان گەیاندووەتەوە لایەنی پەیوەندیدار و داوای چارەسەریان کردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوەڕۆی وان کە بە (VASKI) دەناسرێت، دەڵێت، ئەو کێشەیە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە هاونیشتمانییان راست دەکەن لەوەی کێشەی ئاویان هەیە و لە چەند گەڕەکێک خزمەتگوزاریی پێدانی ئاو پچڕاوە، بەڵام بابەتەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە خەڵک بە شێوەی نایاسایی ئاویان راکێشاوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆر لە هاونیشتمانییان لەڕێی ماڵپەڕی (CİMER) کە سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایە، سکاڵایان لەسەر (VASKI) تۆمارکردووە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە دیبەیتەکە

ئاڵنگارییە نوێیەکانی بەردەم زمانی کوردی؛ تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا جارێکی دیکە پرسی مانەوە و پەرەپێدانی زمانی کوردی لەنێوان رەسەنایەتی و مۆدێرنێتەدا دەبێتەوە رۆژەڤی ناوەندە ئەکادیمییەکان. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر زمانی کوردی نەچێتە نێو جومگەکانی تەکنەلۆژیاوە رووبەڕووی مەترسیی پەراوێزخستن دەبێتەوە.