سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کۆبوونەوە

21-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، ئەو یاریدەدەرە رایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەمریکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-06-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دانا سترۆڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پەرەسەندنەکانی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاو و رێکارەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لەیەکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە ماتیۆ ماکفەرلین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئامادەی بوو، "جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بەردەوام دەبن لە پشتگیریگردنی هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و بە تایبەتی داعش بۆ دڵنیابوون لە بەهێزنەبوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە."

 

 
مەسرور بارزانی رایگەیاند، "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ پشتگیرییەکانی ئەمریکا دەربڕی و خواستی هەرێممان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ ئەمەریکا دووپاتکردەوە."
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە شاڵاوی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک گفتوگۆ کراوە، ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.