رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ لەگەڵ هاونیشتمانییانی سنووری شاری دهۆک دیداری دەبێت. پەیامنێری رووداو دەڵێت، "سەرۆک بارزانی سێ کۆبوونەوەی لەگەڵ چین و توێژی جیاجیای خەڵکی ناوچەکە دەبێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 21-08-2023 سەرۆک مەسعود بارزانی چەند دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی دهۆک، کادیرانی حیزبی و هاونیشتمانییان دەبێت و لە نزیکەوە گوێبیستی داخوازییەکانیان دەبێت.
نایف رەمەزان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک دەڵێت، بڕیارە سەرۆک بازرانی سێ کۆبوونەوەی لە دهۆک هەبێت، "کۆبوونەوەی یەکەمی لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان، پێشمەرگەی دێرین و هەڵگرانی مەدالیای بارزانی دەبێت. دیداری دووەمی لەگەڵ رێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان لە قەزای سێمێل و کۆبوونەوەی سێیەمیش لەگەڵ چین و توێژی جیاجیای خەڵکی دهۆک دەبێت."
دیدارەکان لە کاتێکدان، رۆژی هەینی سەرۆک بارزانی چووە ئاکرێ، رۆژی شەممە چووە ئامێدی و یەکشەممەش لەگەڵ هاونیشتمانییان و بەرپرسانی کارگێڕی و حیزبیی زاخۆ کۆبووەوە.
بە گوتەی بەرپرسانی کارگێڕی، لە دیدارەکاندا سەرجەم داخوازییەکانی خەڵک یاداشت دەکرێن و لەلایەن سەرۆک بارزانی و تیمێكەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ