سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی ورمێ: 187 ملیۆن دۆلار قەرزداری جووتیارانین

21-08-2023
فواد حەقیقی
نیشانەکردن ورمێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، 626 هەزار تۆن گەنمیان لە جووتیارانی پارێزگاکەیان کڕیوە و بەم هۆیەوە 9 تریلیۆن تمەن، (نزیکەی 187 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار)، قەرزداری جووتیارانن.
 
خوسرەو شەهبازی، سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ (بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ) ئەمڕۆ، دووشەممە، 21-8-2023 گوتی: 850 هەزار تۆن گەنم لەم پارێزگایەدا بەرهەمهاتووە، بەڵام هێشتا زۆر کەس بەرهەمی گەنمیان بە حکومەت نەفرۆشتووە.
 
جووتیاران نزیکەی دوو مانگە بەرهەمی گەنمیان بە حکومەت فرۆشتووە، بەڵام هێشتا پارەکەیان پێنەدراوە. بەگوتەی بەرپرسان، حکومەت پارەی پێویستی نییە بە جووتیارانی بدات.
 
حەمید ئەمانی، بەرپرسی بودجەی رێکخراوی پلاندانانی ئێران، هەینی رابردوو گوتی "پێشبینی دەکرا 8 ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم بەرهەمبێت، بۆ کڕینی ئەمەش کەمتر لە 100 تریلیۆن تمەن پارە پێویست بوو، بەڵام ئێستا 9 ملیۆن و 700 هەزار تۆن بەرهەمهاتووە و ئەگەر بگاتە 10 ملیۆن تۆن گەنم، 150 تریلیۆن تمەن پارەی پێویستە."
 
پێنەدانی پارەی گەنمی جووتیاران ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە، جووتیارەکان لەلایەک قەرزداری بانکەکان و ئەو لایەنانەن کە کەلوپەل و پێداویستی کشتوکاڵییان لێیان کڕیوە، لەلایەکی دیکەش وەرزی چاندنەوەی گەنم نزیک بووەتەوە و دەبێت تۆو، ژەهر و پەینی کیمیایی و پێداویستییەکانی دیکە دابین بکەن.
 
خوسرەوی شەهبازی، سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رۆژی شەممەی رابردوو گوتی: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بەڕێژەی 30٪ زیادیکردووە، ئەمساڵ ریکۆردی تۆمارکردووە.
 
خوسرەوی شەهبازی ئەمڕۆش باسی لەوە کرد، زیاتربوونی بەرهەمی گەنم لە کاتێکدایە "60 هەزار هێکتار گەنم بەهۆی وشکەساڵی و هۆکارەکانی دیکەوە لەنێوچووە."
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارکردنی تیمەکە

لە سلێمانی شوێنەوارێکی لۆلۆییەکان دەدۆزرێتەوە؛ مێژووەکەی سێ هەزار و 500 ساڵە

تیمێکی شوێنەوارناسی کنە و پشکنین لە ناوچەیەکی شوێنەواریی نزیک سەرچاوەی ئاوی سەرچنار دەکەن. بۆیان دەرکەوتووە شوێنەواری کۆشکێکی لۆلۆییەکانە، مێژووەکەی بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.