رووداو دیجیتاڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر رایگەیاند، بەشی دووەم و سێیەمی شەقامەکە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبن و بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا دەکرێنەوە.
رۆژی چوارشەممە 21-9-2022، ئه‌ندازیار ئه‌میر عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریى شاری هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئێستا کار لە بەشی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەکرێت، بەشی یەکەم رێگەی شەقڵاوە- کۆیەیە، کە درێژییەکەی 7.6 کیلۆمەترە و بەشی سێیەمیش؛ رێگەی بەحرکە-دهۆکە، کە درێژی 6.1 کیلۆمەترە و کۆتایی ئەمساڵ کارکردن تێیاندا تەواو دەبێت.
تێچووی بەشی دووەمی پڕۆژەکە 87 ملیۆن دۆلارە و بەشی سێیەمیش 96 ملیۆن دۆلارە.
ئه‌ندازیار ئه‌میر عه‌بدولخالق گوتی: "ماوەی ئەو پڕۆژەیە 550 رۆژ بوو، بەگوێرەی پلان و بەرنامە، دەبووایە مانگی 10ی ساڵی داهاتوو تەواوبکرێت، بەڵام بەڵێنمان بە حکومەت دابوو، بەهۆی گرنگیی ئەو رێگەیە کە رێگەی دهۆک دەبەستێتەوە بە رێگەی کۆیە، بە نیوەی کاتەکەی خۆی و لە نێوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کارەکان تەواو بکەین و شەقامەکە بکرێتەوە."
رێگەی شەقلاوە - کۆیە لە 31-8-2021 و رێگەی بەحرکە - دهۆک لە 13-4-2022 کارکردن تێیاندا دەستیپێکردووە. بە گوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژەکە لە هەندێک قۆناخ 2000 کارمەند کە زۆر جار 14 بۆ 18 کاژێر بە نزیکەی 800 ئامێری جۆراوجۆر کاریان کردووە. گوتیشی: "95٪ی کرێکار و کارمەندانی پڕۆژەکە خۆماڵین."
لە رێگەی شەقڵاوە-کۆیە، بەحرکە-دهۆک پێنج پردی پەڕینەوە بۆ هاونیشتمانییان هەیە. هەر لەم قۆناخەى پڕۆژەکەدا 13 ئاوبه‌ری سندووقیی جۆراوجۆر هەن، ئه‌مه جگه له دیواری پاڵپشتیی كۆنكرێتی و ته‌واوی بڕگه‌كانی كه پێویسته له دروستكردنی رێگەکەدا هه‌بێت وه‌ك هێماكان و په‌رژینی خۆپاراستن و سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ بۆ ته‌واوی رێگەكه.
شەقامی 150 مەتریی هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گرووپه‌وه بە پێنج قۆناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت. یه‌كێكه له ستراتیژیترین پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره. هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه، بۆ هه‌ر سایدێكیش شاڕێیه‌كی خزمه‌تگوزاری دروست ده‌كرێت.
ئەم پڕۆژەیە رۆژی لە 26-09-2018 لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی دانرا و ده‌بێته شه‌شه‌مین شەقامی بازنه‌یی به‌ده‌وری هه‌ولێردا، شه‌قامێكی تایبەت لێخووڕینی خێرایە و ناحیه‌كانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، کۆمەڵگەی مه‌لا ئۆمه‌ر و رێگەی گوێڕ و قۆریتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ