رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی ئێران لە گوندی زێوە لە سنووری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کاسبکارێک کرد و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.
رووداوەکە رۆژی شەممە، 20ی ئەیلوولی 2025 بووە.
ئەو کاسبکارەی کوژراوە ناوی چیا ئەحمەد نەژادە و تەمەنی 42 ساڵە، دانیشتووی پیرانشارە و باوکی سێ منداڵە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بە پاساوی بوونی کاڵای قاچاخ لە ئۆتۆمبێلەکەی، تەقەیان لێ کردووە، لە ئەنجامدا سێ گوللە بەر جەستەی چیا کەوتووە هەر لەوێ گیانی لە دەستداوە.
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، "ئۆتۆمبێلەکەی چیا ئەحمەد نەژاد هیچ کاڵایەکی تێدا نەبووە."
هەروەها میدیاکان باس لەوە دەکەن تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بە هۆی کوژرانی ئەو کاسبکارە دەستگیر نەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ