دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی "سێ تیرۆریست" رادەگەیێنێت

21-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی ‌گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکووکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک سێ تیرۆریستیان دەستگیرکردووە. 
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان- هێزی تایبەتی ئەمریکا کێوماڵی ناوچەی شوانیان ئەنجام داوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دوای ئەوەی لە رۆژی 18-09-2025 "تیرۆریستێک"یان لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستگیر کردووە، "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی تیرۆریست"  شوێنی "دوو تیرۆریست"ـی دیکەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کردووە و هەردووکیان دەستگیر کردوون. 
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەو "تیرۆریستانە" لە ماوەی رابردوو "چەکداری داعش بوون و لە ئێستاشدا کاری رێکخراوەییان بۆ داعش کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بیری توندڕۆییان بڵاوکردووەتەوە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە21-09-2025 بەڕێوەبەرایەتیی ‌گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان- هێزی تایبەتی ئەمریکا، لە سنووری ناوچەی شوان کێوماڵی بەرفراوانیان ئەنجامداوە و چەندین شوێن و حەشارگەی "تیرۆریست"ـانیان لە نێوبردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسیی عێراق: پێشبینی دەکەین شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە

پێشبینی دەکرێ لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. سەرۆکی بەشی پێشبینیی کەشناسی لە دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، بڕێکی باش باران ببارێ و لە چەند ناوچەیەکیش بەفر ببارێ.