رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەکی ناڕەزایی بە ناوی "هەڵپەڕکێی شەقام" راگەیێندرا و چالاکڤانانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە خەڵک دەکەن، ئێوارەی سبەی شەممە لە شوێنە گشتییەکان هەڵپەڕکێ بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکڤانانی ناوخۆ و دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەکیان بە ناوی "هەڵپەڕکێی شەقام" راگەیاند و داوا دەکەن، ئێوارەی سبەی شەممە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان، خەڵک بە هەڵپەڕکێ درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان بدەن.
ئەو چالاکڤانانە دەڵێن، هەڵپەڕکێ هێمایەکە لە "حەماس و یەکگرتوویی" و داوا دەکەن، بەشداری تێدا بکەن.
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش پشتگیری لە بەڕێوەچوونی ئەو کەمپینە دەکەن. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات، لە کاژێر 12ی نیوەڕۆی سبەی شەممەوە دەست بە مانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایی بکەن. داوا لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش دەکات، پشتگیری لە داواکارییەکەیان بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ