رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی باپير كامه‌لا، سكرتێرى پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌رانى كوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە.
رۆژی سێشەممە 21-11-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ باپير كامه‌لا، بۆ كۆچى دوايى دایکیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خێزانەکەیان كرد.
لاى خۆيه‌وه، باپير كامه‌لا به ناوى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوەندى و هاوبه‌شيى نێچیرڤان بارزانی له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕیوە.
رۆژی دووشەممە 20-11-2023، خەیاڵ حەمەد ئیبراهیم، دایکی باپير كامه‌لا، سكرتێرى پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌رانى كوردستان، کۆچی دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ