رووداو دیجیتاڵ
لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024، بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ نیشتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو لە قامشلۆ، فڕۆکەکە رووسییە و ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاژێر 03:13ی سەر لە ئێوارە نیشتووەتەوە.
فڕۆکەخانەی قامشلۆ لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە داخراوە و پێشتریش لەژێر کۆنترۆڵی هێزە رووسییەکاندا بووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، پێش نیشتنەوەی فڕۆکەکە، دوو هێلیکۆپتەری رووسی لە فڕۆکەخانەکە بوون بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکە.
تاوەکو ئێستا نازانرێت فڕۆکە رووسییەکە شاندی دیپلۆماسی هێناوە یاخود بۆ کاری دیکە گەیشتووتە شارە کوردستانییەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ