رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پەیجی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، هاککراوە.
رۆژی سێشەممە 22-2-2022، هیمداد شاهین، گوتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لاپهڕهی فەرمی شاسوار عەبدولواحید لە فەیسبووک لە لایەنێکی نادیارەوە هاککراوە و هەوڵی گەڕاندنەوەی لاپهڕهكه دەدرێت".
گوتەبێژی جووڵانەوەکە راشیگەیاندووە، هەر بابەتێک لەپەیجەکەدا بڵاوبکرێتەوە گوزارشت لە بۆچوونی جووڵانەوەکە و سەرۆکەکەی ناکات.
لەدوای هاککردنەکەوە، دوو پارچە ڤیدیۆ لە پەیجەکەی شاسوار عەبدولواحیددا بڵاوکراونەتەوە، کە پەیوەندییان بە سیاسەتەوە نییە.
پەیجەکەی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن فەیسبووکەوە ناسێندراوە و زیاتر لە یەک ملیۆن فۆلۆوەری هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ