سەموونخانەیەک لە هەولێر بەبۆنەی رەمەزانەوە 12 سەموون بە هەزار دینار دەفرۆشێت

22-03-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییەکی عەرەب کە خەڵکی موسڵە و 13 ساڵە لە هەولێر نیشتەجێیە و خاوەنی سەموونخانەیەکە، دەڵێت، بڕیاریداوە بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە 12 سەموون بە هەزار دینار بفرۆشێت، لەکاتێکدا لە بازاڕدا هەشت سەموون بە هەزار دینارە.
 
رۆژی چوارشەممە، 22ـی ئاداری 2023، عومەر شیت زەنوون، خاوەنی ئەو سەموونخایە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە فرۆشتنی سەموونمان هەرزانکردووە و لەجیاتی هەشت سەموون بە هەزار دینار، ئێمە 12 سەموون بە هەزار دینار دەدەین".
 
ئەو هاووڵاتییە دەڵێت، لە سبەی شەوی پێنجشەممە کە دەبێتە یەکەم رۆژی رەمەزان نرخی سەموون هەرزان دەکەن تاوەکو کۆتا رۆژی رەمەزان. گوتیشی: "ئەم مانگە لە رووی ماددییەوە کەمێک زیان دەکەم، بەڵام خێرەکە گرنگترە و زیانە مادییەکەش زۆر نییە".
 
ئەوە دووەم ساڵە ئەو هاووڵاتییە عەرەبە لە هەولێر نرخی فرۆشتنی سەموون بەهۆی مانگی رەمەزانەوە دادەبەزێنێت. وەکو خۆی دەڵێت، خەڵک بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە هەڵوێستەکەی دەکەن و روودەکەنە سەموونخانەکەیان.
 
عومەر شیت زەنوون، خەڵکی مووسڵە و لە ساڵی 2010ـەوە لە شاری هەولێر دەژی، خاوەنی سەمونخانەیەکە لە گوندی حەسارۆکی شاری هەولێر.
 
رۆژی پێنجشەممە، 23-03-2023، لە هەرێمی کوردستان، عێراق و زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.