پەروەردە خشتەی کەمکردنەوەی وانەکانی 12ـی ئامادەیی راگەیاند

22-04-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن خوێندن قوتابیانی 12ـی ئامادەیی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی کەمکردنەوەی وانەکانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی راگەیاند و بەپێی خشتەکە، وانەی ئینگلیزی یونیتەکانی شەش، حەوت و هەشت لابراون. لە بیرکاریش، بەشی پێنجەم و شەشەم بۆ بەشی زانستی لابراون. 
 
 
ئەو بابەتانەی هەڵپەسێردراون (تاقیکردنەوەیان تێداناکرێت) بۆ بەشی زانستی و وێژەیی بەمشێوەیەن: 

- زمانی کوردی، لە بەشی رێزمان هاوەڵناو لە رووی رۆنانەوە، جۆرەکانی هاوەڵکار لە رووی رۆنانەوە، رادە، ئەرکی هاوەڵناو لە رستەدا وەک دیارخەری ناو.

لە بەشی ئەدەب رۆمان و لە بەشی رەوانبێژیش، تێکهەڵکێشان و جوانیی بایس لابراون. 

- بۆ زمانی ئینگلیزی، یونیتەکانی شەش، حەوت و هەشت و هەموو دەنگە جووتە بزوێنەکان لابراون. 

- زمانی عەرەبی بۆ خوێندنی کوردی، بەشی پێنجەم و شەشەم لابراون. 

- لە وانەی ئایین: بەشی چوارەم ئایینناسی (ئایینی ئێزدی) لابراوە.

- بیرکاری بۆ بەشی زانستی: بەشی پێنجەم و شەشەم لابراون بۆ بەشی وێژەییش، بەشی پێنجەم لابراوە. 

- لە وانەی کیمیاش، بەندەکانی هەشت، 10 و 11 لابراون. 

- لە وانەی زیندەزانی، بەندەکانی هەشت، نۆ و 10 لابراون

- لە وانەی فیزیا، کەرتی سێ لە بەشی شەشەم، بەشی حەوتەم، هەشتەم و نۆیەمیش لابراون. 

- لە وانەی مێژوو بەشەکانی نۆ و 10 لابراون

- لە وانەی جیۆگرافیا بەشەکانی شەشەم و حەوتەم لابراون

- لە وانەی ئابووری، بەشی چوارەم، قەرزی گشتی تاوەکو کۆتایی پەرتووکەکە واتە لە لاپەڕە 162 تاوەکو 212 لابراوە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 22-03-2021، عەبدولسەلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە کە 40 رۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناخی 12ی ئامادەیی، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19-06ـەوە بۆ 05-06-2021. پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە گشتاندنی پێدەکەن."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە