رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 7 هاونیشتمانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی توونس دەستبەسەربوون، دیپۆرت بکرێنەوە.
موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق و بەربژێری دەرچوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو 7 کەسە زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن و بە مەبەستی گەیشتن بە ئەورووپا، چوونەتە وڵاتی توونس، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران."
موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو هاونیشتمانییانە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بگەڕێندرێنەوە.
باڵیۆزخانەی عێراقیش لە توونس، ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی ئەو هاونیشتمانییانە تەواو بوون و نووسراوی فەرمیش ئاراستەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.
ناوی ئەو کەسانەی دەگەڕێندرێنەوە:
- عوسمان حەسەن نەبی (لەدایکبووی 2003)
- دانا رەسوڵ وسو (لەدایکبووی 1998)
- نڤار هیوا عەبدوڵڵا (لەدایکبووی 1998)
- رەسوڵ حەسەن (لەدایکبووی 2001)
- راڤین کامران عەزیز (لەدایکبووی 2003)
- ئەرتین عەبدوڵڵا نەبی (لەدایکبووی 2009)
- دیاری خالید ئەحمەد (لەدایکبووی 2003)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ