کەشناسی: ئەمشەو نمەباران بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت

23-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە شەپۆلێکی نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "لە کەرکووک، دەشتی هەولێر، خورماتوو، هەڵەبجە و سلێمانی بارانێکی باش دەبارێت."
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمشەو تاوەکو بەیانیی سبەی چوارشەممە نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و هاوکات لەگەڵ بارانبارین، بەفرێکی کەم لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبارێت. تێبینیی ئەوەش کراوە کە رێژەی بەفر لە ناوچە سنوورییە بەرزەکان زیاتر دەبێت."
 
پێشبینی دەکرێت لە نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوە کەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە و کۆتایی بە شەپۆلەکە بێت.
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمشەو زۆرترین باران لە باشووری هەرێمی کوردستان دەبێت وەکو داقووق و خورماتوو و خانەقین، هەروەها لە دەشتی هەولێر، کەرکووک، هەڵەبجە، سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بارانێکی باش دەبارێت و لەنێوان 5 بۆ 12 ملیم دەبێت."
 
لەبارەی بەفربارین، ئەو کەشناسە گوتی، "تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پیرەمەگروون، ماوەت، حاجی ئۆمەران، پێنجوێن و تەوێڵە و بیارە هەیە."
 
بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی، ئەمشەو بەتایبەت لە دوای نیوەشەوەوە تاوەکو بەیانیی سبەی بارانبارین لە چەند ناوچەیەک بەم شێوەیە دەبێت:
 
سەنتەری هەولێر: 1-2 ملیم
دەشتی هەولێر تا سنووری کۆیە: 3-5 ملیم
سلێمانی: 2-3 ملیم
هەڵەبجە: 3-5 ملیم
کەلار: 4-7 ملیم
کفری: 4-9 ملیم
کەرکووک: 2-4 ملیم
 
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، لە 12 کاتژمێری رابردوودا بڕی بارانبارین لە هەندێک لە ناوچەکان بەم شێوەیە بووە:
 
هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام: 0.1 ملیم
چەمچەماڵ: 0.8 ملیم
هەڵشۆ: 1.4 ملیم
خەبات: 0.4 ملیم
بازیان: 1.2 ملیم

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای گۆڕان، کوردستان و عێراق لە گردی زەرگەتەی سلێمانی. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

گۆڕان کۆنفرانس دەبەستێت؛ هەردوو ئاراستەکە بانگهێشت کراون

بڕیارە لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کۆنفرانسی نیشتمانیی خۆی لە شاری کەرکووک ببەستێت. رێپێدراوی بزووتنەوەکە لە کۆمیسیۆن دەڵێت، هەردوو ئاراستەکە ئاگادارکراونەتەوە