فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی سنووری قەزای ماوەت دەکات

22-04-2022
پێشەوا بەختیار
وێنەی شوێنی بۆردوومانەکە
وێنەی شوێنی بۆردوومانەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەیانیی ئەمڕۆ 2022-4-22، فڕۆکەی جەنگی دۆڵی دوو کانییانی لە قەزای ماوەت بۆردوومان کرد، قایمقامی ماوەتیش دەڵێت، "نیگەرانین لەوەی خەڵکی ناوچەکەمان لە ژێر مەترسیی بۆردوومان ژیان بکەن."
 
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە تۆڕیی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 10:10 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی دۆڵی دوو کانییان، بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵی کرا و هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە." 

دۆڵی دوو کانییان دوورترین خاڵی سنووریی گوندی گەڵاڵەیە و بەشێکە لە چیای ئاسۆس لە قەزای ماوەت.
 
هەرچەندە قایمقامی قەزای ماوەت دەڵێت ئەوان ناتوانن بڵێن بۆردوومانەکە لەلایەن کێ کراوە، بەڵام میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەڵێن، ناوچەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانکراوە.

لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەوە دووەمجارە سنووری قەزای ماوەت بۆردوومان دەکرێت، رۆژی 02-04-2022 دەشتی خەزێنە لە ماوەت لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومانکرا.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت ئەوەشی گوت کە "ئێمە نیگەرانی ئەم بۆردوومانە بەردەوامانەی سنوورەکەمانین، خەڵکی ئێمە زەمەنێکی زۆر لە نێو جەنگ و لە سایەی بۆردوومان و کاولکاریدا ژیاون و قوربانی زۆریان داوە و نایانەوێت جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ژێر سایەی جەنگ و بۆردوومانەکان."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە ئیلام هەورەبرووسکە لە شوانێکی 17 ساڵان دەدات و دەیکوژێت

قایمقامی دێلوران لە پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە گوندێکی سنوورەکە بەهۆی برووسکەوە شوانێک گیانی لەدەستداوە. کەشناسیی ئێرانیش دەڵێت، شەپۆلی بەفر و باران لە ناوچەکە تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.