رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەبارەی شەڕەکەی زڕگوێزی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ ماوەی یەک کاژێر "لەناو ئوردوگای بانەگەورە تەقەیەکی زۆر کراوە."
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایگەیاند، "لەدوای ئەوەی دوێنێ 21ی حوزەیرانی 2023ی زاینیی هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە لەلایەن دەستەیەک دژی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە، لە ئوردوگای بانەگەورە گەمارۆ درابوو و بە نێوانگیریی هێزەکانی ئاسایش بارودۆخەکە ئارام بوویەوە، بەڵام بەداخەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 22ی حوزەیران، سەرلە نوێ چەند کەسێکیان لە شاخ هێناوەتەوە و لەنێو ئوردوگای بانە گەورە و دەستیان کردووەتەوە بە تەقە لەو شوێنەی ماڵی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادەی لێ بووە."
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ماوەی یەک کاژێر لەناو ئوردوگای بانەگەورە تەقەیەکی زۆر کراوە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەرپرسیارێتیی گیانی عومەر ئێلخانیزادە و سەرجەم پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەخاتە ئەستۆی، حیزبی بەرامبەر و دەڵێت، "ئەم گرووپە نابەرپرسانە هەڵسوکەوت دەکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ