دادگەی فیدراڵی دوو سکاڵای دژ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە رەتکردەوە

22-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەو دوو سکاڵایەی رەتکردەوە کە دژی بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە تۆمارکرابوون.
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە، کە دوو سكاڵای پەیوەندیداری بە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی رەتكردووەتەوە، کە سکاڵاکارەکان داوای بە نادەستووری دانانی یاساکەیان کردبوو.
 
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا پیرۆزبایی لە هەڵەبجەییەکان دەکات و رایگەیاندووە، "بەناوی خۆمان و پارێزگای هەڵەبجەوە پیرۆزبایی لە هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان دەكەین، كە خۆشبەختانە کۆتا بەربەستی بەردەم یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە تێپەڕی و دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری لە بەرژەوەندی پارێزگای هەڵەبجە دا."
 
سكاڵای یەكەمیان لە دژی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و جێگرەكانی تۆمار كرابوو، داوا كرابوو كە رێگەكانی دەركردنی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە و دەنگدان لەسەر یاساكە بە نایاسایی دابنرێت و فەرمانسالاری دەربكرێت بۆ راگرتنی جێبەجێكردنی یاساكە.
 
لە سكاڵای دووەمدا داواكرابوو، مەرسوومەكەی سەرکكۆمار تایبەت بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە كە لە رۆژی 29.4.2025 دەریكردبوو، بە نادەستووری هەژمار بکرێت و فەرمانسالاریش بۆ راگرتنی مەرسوومەكە دەربكرێت.
 
رۆژی 14ـی نیسانی 2025، پەرلەمانی عێراق، بە ئامادەبوونى 187 ئەندام پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی پەسندکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.